Accessibility links

درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌ یاسای دژه‌ تێرۆر له‌ هه‌رێمی كوردسـتاندا


هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌ یاسای دژه‌ تێرۆر له‌ هه‌رێمی كوردسـتاندا، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

له‌ جیهانی پاش 11 ی سـێپـته‌مبه‌ردا بوونی یاسای دژه‌ تێرور وه‌ك هۆكارێـك بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیارده‌كانی تێرۆریزم له‌ زۆر وڵاتی جیهان سه‌ریهه‌ڵـدا، به‌ڵام ئه‌م سه‌رهه‌ڵـدانه‌ به‌بێ ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌گرتن نه‌بوو به‌ تایبه‌تیش له‌ لایه‌ن ڕێـكخراوه‌كانی داكۆكی له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ پـێشـه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو‌ یاسای دژه‌ تێرۆر كه‌ به ‌Patriot Act ناسـراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆنگرسه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا. به‌ دواشـیدا ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپایی و ئه‌و وڵاتانه‌ش هاتن كه‌ تێرۆر بۆته‌ مه‌ترسی به‌سه‌ریانه‌وه‌.

هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقیش دوای نزیكه‌ی 3 سـاڵ له‌ پـرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یدا ئه‌و یاسایه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 سـاڵ په‌سه‌ندكرد و دواتریش له‌ كۆتایی مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا جارێـكی تر یاسادانه‌رانی كورد ده‌نگیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی یاسای دژه‌ تێرۆر داوه‌ بۆ 2 سـاڵی تر.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG