Accessibility links

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ باكوری عێراق به‌ لایه‌نی كه‌م 21 كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژراو 21 كه‌س كوژران و 72 كه‌سی دیكه‌ له‌ بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغ له‌ ته‌له‌عفه‌ر له‌ نزیـك شـاری موسـڵ له‌ باكوری عێراقه‌وه‌ برینداربوون.

له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت 5 كارمه‌ندی پـۆلیس له‌ نێو برینداران بوون و ئه‌وانی دیكه‌یان سـڤیل بوون.

جێی باسه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ دواترین هێرشه‌ له‌ زنجیره‌یه‌كدا له‌و هه‌رێمه‌ی كه‌ هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌نگاری میلیشـیاكانی ئه‌لقاعیده‌ بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌غدا و واشـنتن خه‌ریـكن له‌ ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك نزیـك ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ مانگی 10 ی سـاڵی 2010 له‌ عێراق ده‌كشـێنه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG