كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره‌كه‌ی ڕوسـیا بۆ دانپـێادان به دوو ناوچه جیابۆكه‌ی گورجسـتانی به زۆر مایه‌ی نیگه‌رانی له قه‌ڵه‌م دا.
له گوتیه‌كیدا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایس ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا هێزی ڤیتۆی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ ڕێـگرتن له هه‌وڵی ڕوسـیا بۆ گۆڕینی ڕه‌وشی دوو ناوچه‌ی ئۆسـیتیای باشـور و ئه‌بخازیا كه لایه‌نگری ڕوسـیا ده‌كه‌ن. خاتوو ڕایس گوته‌كه‌ی له شـاری ڕامه‌ڵڵا له فه‌له‌سـتینه‌وه ڕاگه‌یاند له كاتێـكدا ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا به شـێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی ڕوسیا گرتووه.
فه‌ره‌نسـاش ئه‌و دان پـێـدانه‌ی به مایه‌ی مه‌خابن له قه‌ڵه‌م دا له كاتێـكدا به‌ریتانیا به‌یانـنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی ڕوسیا گرتبوو. ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاش ئه‌نگێڵا مێركڵ گوتی هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی ڕوسـیا به هیچ جۆرێـك قبوڵ ناكرێت.
ڕێـكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی ڕوسیا پـێشـێـلی پـرنسیپه بنه‌ڕه‌تیـیه‌كانی ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێـكدا دانیشـتووانی هه‌رێمه جیابووه‌كانی گورجسـتان ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ی دان پـێدانه‌كه‌ی ڕوسیاوه گێڕا. به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌راسیمی تایبه‌ت له سـوخومی پایته‌ختی ئه‌بخازیا و تسخینڤالی پایته‌ختی ئۆسیتیای باشور به‌ڕێوه‌چوو.