Accessibility links

دیاری محه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بكوژانی سۆران نه‌دۆزرێنه‌وه‌ ده‌ست له‌ ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڵـده‌گرێت


هێشـتاش كوژرانی ڕۆژنامه‌نووس سـۆران مامه‌ حه‌مه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر هاوكاره‌كانیـیه‌وه‌ ماوه‌ و دڵنیاشم له‌وه‌ی هه‌رگیزاوهه‌رگیز ئه‌و كاریگه‌ریـیانه‌ وه‌كو تارمایـیه‌ك به‌سه‌ر سـیما و ڕوخسـاری هاوكاره‌كانیـیه‌وه‌ لاناچن.

دیاری محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌نووسه‌ و وه‌ك ئاماژه‌شی پـێـكراوه‌ گوتوویه‌ ئه‌گه‌ر تا چله‌ی سـۆران بكوژانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ كورده‌ نه‌دۆزرێنه‌وه‌ ئه‌وا ده‌ست له‌ بواری ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڵـده‌گرێت.

ئینجا بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی میوانداری ڕۆژنامه‌نووس دیاری محه‌مه‌د ده‌كه‌ین تا له‌ زاری خۆیه‌وه‌ باسـمان له‌م هه‌ڵوێسـته‌ی بۆ بكات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 11:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG