حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵی دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ی كردووه كه دارایی زۆربه‌ی بازاڕی كڕین و فرۆشـتنی خانووبه‌ره دابین‌ده‌كه‌ن.
هێنری پـۆڵسن وه‌زیری دارایی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌م پـلانه هه‌ردوو كۆمپانیای Fannie Mae و Freddie Mac ده‌گرێته‌وه و ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سـتی حكومه‌ته‌وه. ئه‌م دوو كۆمپانیایه ده‌ستی زیاتر ڕاده‌گات به دارایی حكومه‌تدا، وه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ش ده‌گۆڕدرێن.
حكومه‌ت ده‌ڵێت كۆنتڕۆڵـكردنی ئه‌م دوو كۆمپانیایه هه‌نگاوێـكی به په‌له‌یه تا كۆمپانیاكانی تر له داڕمان بـپارێزێت كه به ملیاره‌ها دۆلار زیانیان لێـكه‌وتووه به‌هۆی دابه‌زینی نرخ له بازاڕی خانووبه‌ره‌دا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
پـۆڵسن ئاماژه‌ی به‌وه نه‌دا مه‌زه‌نده‌كردنه‌كان بۆ ئه‌م پـلانه چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌ی گوتووه سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پارانه‌ی مه‌زه‌نده ده‌كرێن ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی كارداری قه‌رزداره‌كان، به‌ڵام هیچ باسی له‌وه نه‌كردووه ئه‌م پـلانه چه‌ندێ ده‌خایه‌نێت.