بۆ دووهه‌م ڕۆژ نرخی سه‌هم و سه‌نه‌ده‌كان له سه‌رانسه‌ری بازاڕه‌كانی جیهاندا له دابه‌زیندایه پاش ئیفلاس و مایه‌بووچی بانكێــكی گه‌وره‌ی وه‌گڕخسـتنی سه‌رمایه‌ی ئه‌مریكی و گیروگرفته‌كانی كه‌رتی دارایی ئه‌مریكا، ئه‌و كاره‌ی كه بازاڕه‌كانی جیهانی هه‌ژاندووه.
له كۆتایی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئاسـیا بۆڕسه‌ی نیكای تۆكیۆ به ڕاده‌ی له سه‌دا 5 هاته خواره‌وه و هاوكات بازاڕه‌كانی سه‌هم و سه‌نه‌دی هۆنگ كۆنگ به ڕاده‌یه‌كی زیاتر دابه‌زیوه.
له بۆرسه سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌وروپاشـدا دابه‌زینی زۆر ڕوویداوه. بۆرسه‌ی سه‌ره‌كی له‌نده‌ن به ڕاده‌ی له سه‌دا 3 دابه‌زیوه.
به هه‌مان شـێوه بۆرسه‌كانی ڕوسـیا به ڕاده‌ی زیاتر له سه‌دا 10 دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه.
له لایه‌كی دیكه بانكه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌وروپا و ئاسـیا به ملیاره‌ها دۆلاریان خسـتۆته بازاڕه‌كانه‌وه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی بانكه‌كان له پـێناو به‌رده‌وامبوونی قه‌رزداندا.