له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانیان پـتر له 20 ئامانجی گومانلێـکراوانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردیان له نێو تورکیا و هه‌روه‌ها له نێو سـنووری باکوری عێراق بۆمبباران کردووه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن له‌شـکره‌وه له ئه‌نکه‌ره ڕاگه‌یه‌ندرا ده‌ڵێت هێرشه‌کانی فڕۆکه‌کانی تورکی ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ سه‌ر ناوچه چیاکانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی نێو تورکیا و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئاڤه‌شین به درێژایی سـنوور له نێو خاکی باکوری عێراق بووه.
له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه له‌و ده‌مه‌ی 17 سه‌ربازی تورکی له ئاکامی هێرشـێـکی چه‌کدارانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان کردیانه سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری سـنووری کوژران ئه‌مه چوارهه‌مین هێرشـی ئاسـمانی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیایه بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له سـاڵی 1984 وه له‌و ده‌مه‌وه‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ناسـراو به په‌که‌که ده‌سـتیان به خه‌باتی چه‌کداری بۆ وڵاتێـک بۆ کورده‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا کرد له‌و ده‌مه‌وه حکومه‌تی تورکیا له دژی ئه‌و چه‌کدارانه دهجهنگێـت. هاوکات بڕوا ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کدارانی ناوبراو له نێو باکوری عێراقدا خۆیان حه‌شـار دابێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا یه‌حیا به‌رزنجی له چیای قه‌ندیله‌وه ڕاپـۆرتێـکی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـککردنی ئه‌و فایه‌له ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 1:50 خوله‌که.