Accessibility links

کازاخسـتان یه‌که‌یه‌کی له‌شـکری خۆی له‌ عێراق ده‌کێشـێته‌وه‌


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ کازاخسـتان یه‌که‌یه‌کی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی له‌ عێراق کشـانده‌وه‌، به‌ مه‌به‌سـتی کۆتایی هێنان به‌ هه‌ڵـمه‌تێـکی پـێنج سـاڵ درێژخایه‌نی کارکردن له‌ پاڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری کازاخسـتان گوتی کشـانه‌وه‌ی 30 ئه‌ندازیاری له‌شـکری به‌شـێـکه‌ له‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی پـێشـوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا، وه‌ هه‌روه‌ها ئاسایشیش به‌ شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌و وڵاته‌دا سه‌قامگیربووه‌.

جێی وتنه‌ سه‌ربازانی کازاخسـتان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵـگرتنه‌وه‌ی مین و پـۆچه‌ڵـکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سـته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی دیکه‌ به‌رپـرسـیاربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG