ده‌سه‌ڵاتدارێـکی باڵای ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئابڵۆقه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه هه‌ره مافه سه‌ره‌کیـیه‌کانی مرۆڤ له فه‌له‌سـتینیـیه‌کان زه‌ود ده‌کات.
ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمسـیۆنکاری باڵای مافه‌کانی مرۆڤ ناڤی پـیڵای داوای لابردنی ده‌سـتبه‌جێی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ی کرد و گوتی پاشـان ده‌بێت کارێـکی توندی مرۆیی بکه‌وێته گه‌ڕ بۆ فریاکه‌وتنی ئه‌وه‌ی پـێی گوت ناڵاندنی له ڕاده به‌ده‌ری مرۆیی له غه‌ززه‌دا .
پـیڵای ده‌ڵێت یه‌ک ملیۆن و نیو دانیشــتووی غه‌ززه به زۆر مافه‌کانیان زه‌ودکراوه له پـێشـێـلکردنی ڕاسـته‌وخۆی مافه‌کانی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی و قانونه مرۆیی‌یه‌کاندا.
پـێشـووتر ڕۆژی سێشه‌ممه ئیسرائیل ڕایگه‌یاند له‌به‌ر موشـه‌کبارانکردنی باشوری ئیسرائیل له لایه‌ن فه‌له‌سـتینیـیه‌کانه‌وه ده‌روازه سـنووریـیه‌کان له‌گه‌ڵ که‌رتی غه‌ززه‌دا هه‌ر به داخراویی ده‌هێڵێـته‌وه.
کۆمسـیۆنکاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رزه‌نشـتی هێرشه‌کانی فه‌له‌سـتینی کرد و داواشی له هه‌ردوو لایان کرد شه‌ڕ ڕاگرن.