كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه نزیكه‌ی 200 كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن ئه‌م هێرشـانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه كراون زیاتر له 200 كه‌سیشی برینداركردووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی غه‌ززه‌ش له نێو كوژراوه‌كاندایه.
ئیسرائیل ڕوودانی هێرشـه‌كانی پـشتڕاست‌كرد، هۆشـداریشی دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه به‌رفراوانتربكرێن.
كۆمه‌ڵی چه‌كداری حه‌ماسی فه‌له‌ستینی سوێندیان خواردووه تۆڵه بسێـنـنه‌وه، وه موشه‌كیان گرتۆته باشوری ئیسرائیل و یه‌ك ئیسرائیلیـیان كوشـتووه.
شـایانی باسه گرژیـیه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس په‌ره‌ی سه‌ند پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاگربه‌سـتێـكی شه‌ش مانگه‌ی نێوانیان به كۆتایی‌هات. ئه‌م هێرشـانه‌ی ئیسرائیلیش كران پاش چه‌ند ڕۆژێـك له هاویشـتنی موشه‌ك و خومپاره بۆ سه‌ر ئیسرائیل له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه، ئیسرائیلیش هۆشـداری دابوو به‌وه‌ی وه‌ڵامی توندی ئه‌و هێرشـانه ده‌داته‌وه.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری حه‌ماسه هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیلی سه‌رزه‌نشت كرد و داوای كرد دان به‌خۆیاندا ڕابگرن.
وڵاتی میسریش هێرشه‌كانی سه‌رزه‌نشت كرد و گوتیشی سـنووری له‌گه‌ڵ غه‌ززه كردۆته‌وه بۆ ڕه‌وانه‌كردنی برینداره‌كان.