Accessibility links

له‌سه‌ر هه‌راسـانكردنی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مه‌ریكا سه‌رزه‌نشتی ئێران ده‌كات


ئه‌مه‌ریكا هه‌راسـانكردنی بزاڤكارانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران مه‌حكوم ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ دووه‌م جاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌ له‌و هه‌راسـانكردنانه‌ بگرێت كه‌ له‌ دژی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ شیرین عه‌بادی ئه‌نجام‌ده‌درێن، وه‌ ده‌ڵێن ئه‌م كرده‌وانه‌ به‌شـێـكه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دوژمنكاریـیه‌ به‌رفراوانه‌ی كه‌ ئێران له‌ دژی بزاڤكارانی مافی مرۆڤ ئه‌نجامیان ده‌دات.

له‌ میانه‌ی ڕاگه‌ڕیاندنێـكی ڕۆژی هه‌ینیدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له‌ حكومه‌تی ئێرانی كرد به‌ به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌ بواری مافی مرۆڤدا پابه‌ندبێت. ئه‌وه‌ بوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ خۆپـیشـانده‌ران هێرشـیان كردبووه‌ سه‌ر ماڵی خانم عه‌بادی و به‌ بۆیه‌ له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی نووسـیبوویان كه‌وا ئه‌و پـشـتگیری له‌ هێرشـه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌كات.

له‌ 29 ی مانگی دوازده‌شـدا هێزی پـۆلیسی ئێرانی هێرشـیان كردبووه‌ سه‌ر ئۆفیسـه‌كه‌ی و ده‌سـتیان به‌سه‌ر به‌ڵـگه‌نامه‌كانی و كۆمپـیوته‌ره‌كه‌یدا گرتووه‌ و هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوه‌ندی مافی مرۆڤی عه‌بادیـیان داخست.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG