دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا نه‌ک ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه هه‌یه به‌ڵـکو به هه‌موو عێراقه‌وه. ده‌شڵێت چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن و بڕیاردان له حکومه‌تی ناوه‌ندی و سـیاسه‌تی نه‌وت و گاز و دارایی حکومه‌تی ناوه‌ندی و چۆنێتی دامه‌زراندنه‌وه‌ی له‌شـکری عێراقی، ئه‌مانه ته‌نها کێشه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ به‌غدادا نیـیه به‌ڵـکو کێشه‌ی هه‌موو عێراقه و کورد خسـتوویه‌ته ڕوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:58 خوله‌كه.