Accessibility links

شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بابه‌تی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌


شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ی به‌سه‌ردا تێـده‌په‌ڕێت و ئه‌وجا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پاش وتووێـژ و مشـتومڕی گه‌رم‌وگوڕی چه‌ند ڕۆژه‌ی ده‌گاته‌ بڕیارێـک تا ده‌سـتبه‌جێ ئاگربه‌ست له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شـداریـیه‌کی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ وتووێـژه‌کاندا، به‌ڵام له‌ پسه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره‌دا ده‌نگی خۆی نه‌دا. کۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داکۆکی له‌م هه‌ڵـوێسـته‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کات و ده‌شـڵێت ئه‌م قه‌یرانه‌ی که‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی ڕێـکخراوی میلیشـیای حه‌ماسه‌وه‌ ده‌سـتیپـێـکرد که‌ پـێشـتر دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕێـکخراوی فه‌تح وه‌ک کوده‌تایه‌ک ده‌سـتی‌گرت به‌سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌دا. پـێشـتریش ئه‌مریکا له‌ ده‌می دانوسـتاندنه‌کاندا داوای ده‌کرد هه‌ر ئاگربه‌سـتێـک هه‌بێت ده‌بێت به‌ هیچ شـێوه‌یه‌ک ده‌رفه‌تی بۆ حه‌ماس تیادا نه‌مێنێت تا موشه‌که‌کانی بگرێته‌ ئیسرائیل.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 12:55 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG