Accessibility links

سوره‌یا فه‌لاح باس له‌ چواره‌مین كۆنفرانسی زانكۆی هونه‌ری كالیفۆرنیا ده‌كات


زانكۆی هونه‌ری كالیفۆرنیا میوانداری چواره‌مین كۆنفرانسی سـاڵانه‌ی خۆی كرد كه‌ هونه‌رمه‌ندان و بزاڤكاران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا تیایدا به‌شـداری ده‌كه‌ن.

بابه‌ته‌كانی كۆنفرانسی ئه‌مسـاڵ له‌سه‌ر ڕوه‌ندا و فه‌له‌سـتین و كوردسـتان بوون.

خانم سوره‌یا فه‌لاح سه‌رۆكی كۆمیته‌ی پـشـتیوانی له‌ مافه‌كانی ژنان و مافه‌كانی مرۆڤ بنكه‌ له‌ كالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بزاڤكاری دیكه‌ی كورددا به‌شـداریـیان تیایدا كرد.

بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م كۆنفرانسه‌ هاوكارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانم سوره‌یا فه‌لاح كرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:31 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG