سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما داوای‌کردووه له گۆڕانی بناغه‌یـیانه له ڕێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوای ئێران به ڕێپـێوانێـکی گوتووه واشـنتن ده‌بێت داوای لێـبوردن بکات وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت 60 سـاڵ تاوان دژ به هاوڵاتیـیانی ئێرانی.
سه‌رۆکی ئێرانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت کۆتایی بهێنێت به پشـتیوانیـکردنی له ئیسرائیل و ده‌سـت‌خسـتنه ناو کاروباره‌کانی وڵاتانی تر. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به به‌رده‌وامی داوای له‌ناوبردنی ئیسرائیلی کردووه.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما له یه‌که‌مین چاوپـێـکه‌وتنی ته‌له‌فیزیۆنیدا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ده‌ستی بۆ ئێران درێژ ده‌کات ئه‌گه‌ر مستی بکاته‌وه وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـوازی ده‌کات له گۆڕانی ڕێـبازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڵام گۆڕانه‌کان ده‌بێت بناغه‌یی‌بن.