سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له لایه‌ن هه‌زاران له لایه‌نگرانی پـێشـوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی لێـکرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیسرائیلی که له‌سه‌ر هێرشی ئه‌م دوایـیه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه ناڕه‌زایی له دژی ده‌ربڕی‌بوو.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئسـته‌نبوڵ به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سـمی کۆڕی ئابووری جیهانی له داڤۆس به‌جێهێشت.
سه‌رۆک وه‌زیر تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و توڕه بوو له‌وه‌ی که بواری پـێـنه‌درابوو وه‌ڵامی داکۆکیکردنی دورودرێژی شـێمون پـێرێس بداته‌وه که به‌رگری له هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر گروپـی حه‌ماس ده‌کرد.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌ردوگان سه‌رۆکی ئیسرائیلی به کوشـتنی هاوڵاتیـیان تۆمه‌تبارکرد ده‌نگی مایکرۆفۆنه‌که‌ی قسه‌ی لێوه ده‌کرد بڕا.