Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت وه‌رچه‌رخانێـکی گه‌وره‌ به‌سه‌ر بۆچوونی عێراقیـیه‌کاندا هاتووه‌


سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون بۆ عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌.

ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت پـێموایه‌ یه‌کێـک له‌ مه‌به‌سـته‌کانی بان کی موون له‌م سه‌ردانه‌یدا ئه‌وه‌یه‌ زیاتر فراوانکردنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ له‌ عێراقدا. پاشـان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌ڵێت وه‌ک چۆن کورد له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگی بۆ هاوپه‌یمانی کوردسـتان داوه‌ وه‌هاش له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا خه‌ڵـکی خواروی عێراق به‌ دوای مه‌سه‌له‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی عه‌ره‌ب و عێراق ئه‌لواحد ڕۆیشتن نه‌ک مه‌سه‌له‌ی ئاینی، ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێـکی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌ عێراقدا ڕووبدات و ده‌بێت له‌به‌رچاوبگیرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:41 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG