ئه‌وه‌ی که به بیری که‌سـدا نه‌ده‌هات و پـێشـبینی نه‌ده‌کرد له شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه‌ی خۆرئاوای عێراق ئه‌وه بوو گهشـتیارێـکی ئه‌وروپایی له‌و شـارۆچکه‌یه‌دا به‌دی بکه‌ن.
به‌ڵام به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریکایی که ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و کاره له شـاری فه‌لـلوجه‌ی خۆرئاوای عێراق ڕوویدا، واته له‌و شـاره‌ی که جارێـک له جاران به شـاری توندوتیژی و کوشـتارکاری ناسـرابوو.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت گهشـتیارێـکی ئیتالی ته‌مه‌ن 33 سـاڵ به ناوی لۆکۆ مارچۆ سـوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی عێراق بـبینێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو مه‌ترسی و نیگه‌رانیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به سه‌لامه‌تی ژیانی خۆی به لاوه نا.
له بازگه‌یه‌کی پـشـکنینی عێراقیدا پـۆلیسێـکی پاسه‌وان که به بینینی ئه‌و که‌سه بیانیـیه له نێو تاکسـیـیهکدا سه‌ری سـوڕما، کوڕه ئیتالیـیهکهی دابه‌زاند و بردی بۆ بنکه‌ی سه‌ره‌کی پـۆلیس، له‌وێش لێـپـرسـراوانی عێراقی به بینینی ئه‌و که‌سـه بیانیـیه سهرسـامبوون و هه‌وڵیان دا له مه‌سه‌له‌که تێبگه‌ن که ئایا ئه‌م کوڕه بیانیـیه به ته‌نیا و به‌بێ وه‌رگێڕی زمانی یان پاسه‌وان چی گهیاندویهتیـیه ئه‌و شـاره.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌رپـرسـانی ئیتالی و عێراقی ده‌ڵێن عێراق هێشـتا بۆ مه‌به‌سـتی گه‌شتوگوزار هه‌ر مه‌ترسـیداره. دواتر باڵوێزخانه‌ی ئیتالی له به‌غدای پایته‌خت به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ڕاگه‌یاندبوو گهشـتیارهکه شه‌وی هه‌ینی به فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی ئیتالیا کراوه‌ته‌وه.