Accessibility links

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم باس له‌ کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات


ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌ کۆشـکی سـپی سـازکرا، تیایدا سـه‌نگی خسـته‌ سه‌ر قه‌یرانی ئابووری ئه‌مڕۆی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سـیاسه‌تکاری و سه‌رۆکی ئـنستـتیوتی کوردی له‌ واشـنتن له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئۆباما زیاتر قسه‌کانی بۆ خه‌ڵـکی ئه‌مریکا بوو، وه‌ ویسـتی خه‌ڵـکه‌که‌ تێبگه‌یه‌نێت ده‌رباره‌ی ئه‌و پـرۆگرامه‌ی خۆی، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشـدا ده‌رده‌که‌وت که‌ مه‌سه‌له‌ی ئابووری مه‌سه‌له‌یه‌کی یه‌کجار پـێچ و په‌نای زۆر تیادایه‌ و بۆ یه‌کێـک که‌ تازه‌ ده‌سـتی به‌ باسـکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ بکات شـتێـکی ئاسـان نیـیه‌، وه‌ له‌ کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌دا ئه‌و زه‌حمه‌تیـیه‌ بۆ ئۆباما ده‌رکه‌وت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:05 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG