ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و به بۆنه‌ی 10 هه‌مین سـاڵیادی ده‌سـتگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان به هه‌زاران که‌س خۆپـیشـاندانیان سـازکرد.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌ر له شـاری دیاربه‌کر به لایه‌نی که‌م 2500 که‌س خۆپـیشـاندانیان کردووه و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسدا ڕوویداوه و به لایه‌نی که‌م 20 که‌س برینداربوون و هه‌روه‌ها زیاتر له 50 که‌سی دیکه‌ش ده‌سـتگیرکراون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا زنار کایه له ئه‌نقه‌ره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین کۆرکماز سـیاسه‌تمه‌دار و پارێزه‌ر و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له دیاربه‌کر کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.