Accessibility links

عه‌لی که‌ریم ده‌ڵێت چیتر ده‌سه‌ڵات ناتوانێت پـێشـێـلکاری به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نووسـان بکات


ئه‌نسـتتیۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردسـتان بڵاوکرده‌وه‌.

عه‌لی که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نسـتتیۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌م ڕاپـۆرته‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت و ئومێدمان وایه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی له‌ هه‌رێمی کوردسـتان به‌ هه‌ناسه‌یه‌کی دڵسۆزانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ زانیاریـیه‌کانی ناو ئه‌م ڕاپـۆرته‌دا بکات. پاشـان ده‌ڵێت به‌ کۆی گشـتی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌م ڕاپـۆرته‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ " له‌ مه‌ودوا ده‌سه‌ڵات ناتوانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نووسـان پـێشـێـلکاری بکات."

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG