Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما هیواداره‌ تا سـاڵی 2013 کورت‌هێنانی بوجه‌ بۆ نیوه‌ که‌م بـبێته‌وه‌


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی کۆنگرێس و هه‌روه‌ها شـاره‌زایان و پـسـپـۆڕانی ئابووری کۆده‌کاته‌وه‌ بۆ وتووێـژ و تاوتوێـکردنی ئه‌وه‌ی کۆشـکی سـپی پـێی ده‌ڵێت به‌رپـرسـێـتی دارایی له‌گه‌ڵ پـوخته‌ و ورده‌کاری پـلانی بوجه‌ی سـاڵی 2010که‌ بڕیاره‌ له‌ دره‌نگانێـکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوبکرێته‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ میدیایان گوتووه‌ سه‌رۆک ئۆباما پـلانی هه‌یه‌ ئه‌و کورت‌هێنانه‌ زۆره‌ی له‌ بوجه‌ی حکومه‌تدا هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چوار سـاڵدا که‌م بکاته‌وه‌ بۆ نیوه‌.

ڕێبه‌رانی کار و کارداری و که‌سـایه‌تی ئه‌کادیمیایی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش له‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی کۆشـکی سـپیدا به‌شـدار ده‌بن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG