Accessibility links

ژماره‌یه‌ک گفتوگۆ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌


هاوکارانمان له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکاوه‌ ژماره‌یه‌ک گفتوگۆیان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ سـازداوه‌.

موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی کردووه‌ له‌گه‌ڵ شـکۆفه‌ قوبادی چالاکی سـیاسی و چالاک له‌ بواری مافه‌کانی ژنان و نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران به‌ نوێنه‌رایه‌تی ژنانی کورد له‌ ئنته‌رناسیۆنالی سـۆسیالیست.

به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی کردووه‌ له‌گه‌ڵ دکتۆر جینان قاسم وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری ژنان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕووناک فه‌ره‌ج خه‌باتکاری مافه‌کانی ژنان.

ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆره‌ شـوکریـیه‌ ڕه‌سـوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و مامۆستا له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین.

ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌گه‌ڵ باسیمه‌ قونجه‌ سه‌رۆکی باسکی ژنانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکرات DTP له‌ تورکیا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌واهیر باینده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا.

خالید فه‌تاح له‌گه‌ڵ دکتۆره‌ میدیا مه‌حمود نووسه‌ر و ڕۆشنبیر له‌ قامیشلۆ.

جانی دیلان له‌گه‌ڵ نه‌گین شه‌یخولئیسلام ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان.

ناسکه‌ زاده‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان چیمه‌ن سـاڵح.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌موو گفتوگۆكان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.

XS
SM
MD
LG