پـشکنهرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆریای باکوریان به‌جێـهێشت دوای ئه‌وه‌ی کۆریای باکور فه‌رمانی جێـهێشـتنی وڵاته‌که‌ی پـێدابوون و پلانه‌کانیان بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌سـتپـێـکردن به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پـلاتنیۆم ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ تیمه‌که‌ی ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی به فڕۆکه‌یه‌ک له پـیۆنگیانگهوه گه‌یشـتنه به‌یژین و قایل نه‌بوون له‌گه‌ڵ په‌یامنێراندا وتووێـژ بکه‌ن.
وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت چوار له پـشـکنه‌رانی کۆریای باکوریان به‌جێـهێشـتووه دوای ئه‌وه‌ی مۆره‌کان و کامێراکانی چاودێری ده‌زگای ناوه‌کی یۆنگبیۆنگیان له کۆریای باکور لادابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت چوار له شـاره‌زایانی ئه‌مه‌ریکیش که هه‌روه‌ها چاودێری ده‌زگاکه‌یان ده‌کرد خۆیان بۆ به‌جێـهێشـتنی کۆریای باکور ئاماده‌کردووه دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پـێـدار.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه که پـیۆنگ‌یانگ له‌مه‌ڕ تاقیکردنه‌وه‌ی موشـه‌کی مه‌ودا دور هاوێژی ئیدانه ده‌کات.
کۆریای باکور وه‌ڵامی دایه‌وه به گوتنی چیدی به‌شـداری له وتووێـژه‌کانی شه‌ش قۆڵی چه‌کداماڵینی ناوه‌کی ناکات و هه‌روه‌ها پـلانه‌کانی بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی پـرۆگرامی ناوه‌کی ڕاگه‌یاند.