نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی تاوتوێی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کاندا کرد، ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی‌دا.
میچڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی مه‌حمود عه‌باس و کاربه‌ده‌ستانی تری فه‌ڵه‌ستینیدا له که‌ناری ڕۆژئاوا کۆبووه‌وه.
له ڕۆژی پـێنجشهمهش له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی نوێی ئیسرائیلی له ئۆرشه‌لیم قودس ئه‌و پشـتیوانی ئه‌مریکای بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بۆ کێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان دووپات کرده‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسـرائیل بنیامین ناتانیاهو گوتی ئیسرائیل نایه‌وێت فه‌رمانڕه‌وایه‌تی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان بکات، به‌ڵام نیگه‌رانیشی له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌تی جودای فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌ربڕی و گوتی ئیسرائیل ده‌بێت له‌وه دڵنیابێت که پـرۆسه‌ی سـیاسی ده‌سه‌ڵاتی گرووپی میلیتانی ئیسلامی حه‌ماس زیاد ناکات که ئێستا فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی که‌رتی غه‌ززه ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌ستێکی نزیک له به‌ڕێز ناتانیاهو ڕایگه‌یاند که سه‌رۆک وه‌زیر داوای ئه‌وه‌شی کردووه سه‌ره‌تا ده‌بێت فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان دان به ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌ی ئیسرائیل‌دا بهێنن.