په‌رله‌مانی عێراق یاسادانه‌رێـکی سووننه‌ی به سه‌رۆکی نوێی خۆی هه‌ڵـبژارد، به‌مه‌ش کۆتاییهات به نزیکه‌ی چوار مانگی له نه‌بوونی که‌سێـک له‌و پـۆسته که بووبووه مایه‌ی دواخسـتنی کاره‌کانی یاساسـازی له‌و وڵاته.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌یاد ئه‌لسامه‌ڕائی به سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵـبژێردرا پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگێـکی زۆر زیاتری له ڕکابه‌ره‌که‌ی مسـته‌فا ئه‌لهیتی به‌ده‌سـتهێنا. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 232 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌شـداریـیان له‌و ده‌نگدانه‌دا کرد که به شـێوه‌یه‌کی نهێنی ئه‌نجام درا.
شـایانی باسه ئه‌یاد ئه‌لسامه‌ڕائی ئه‌ندامێـکی باڵای به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقه که گه‌وره‌ترین گرووپی سـووننه‌ی ناو په‌رله‌مانه. به‌پـێی سیسـتمی دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات له نێو پـێـکهاته‌کانی عێراق پـۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان هی سـووننهکانه.
په‌رله‌مانتاره عێراقیـیه‌کان چه‌ندین مانگ بوو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌و پـۆسته پـڕبکه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی له 23 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا ده‌ستی لێکێشـایهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان سـکاڵایان کردبوو و گوتبوویان ئه‌و سـووکایه‌تی پـێـکردوون.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به وه‌کاله‌ت خالید ئه‌لعه‌تیـیه که شیعه‌یه په‌سنی ده‌نگدانه‌که‌ی دا و گوتی یاسادانه‌رانی عێراق کێشه‌یه‌کی ئاڵۆزیان به شـێوه‌یه‌کی دیموکراسـیـیانه چاره‌سه‌رکرد.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:27 خوله‌كه.