Accessibility links

به‌هۆی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاده‌وه‌ به‌ ده‌یان شـاند هۆڵی کۆنفرانسه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جێده‌هێڵن


ده‌یان ده‌له‌گاسیۆنی به‌شـدار له‌ کۆنفرانسه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا که‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رسـتیـیه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، هاوکاتی ئه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران وتاره‌که‌ی پـێشـکه‌ش ده‌کرد.

ده‌له‌گاسـیۆنه‌کانی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا وه‌ک ناڕه‌زایـی به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌کانی سه‌رۆکی ئێران ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌یان وه‌رگرتووه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ دامه‌زراندنی ئیسـرائیل و ئاواره‌کردنی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌گرت.

هه‌ندێـک له‌وانه‌ی له‌ هۆڵی کۆنفراسه‌که‌دا مابوونه‌وه‌ له‌ ژنێڤ گاڵـته‌یان به‌ سه‌رۆکی ئێران ده‌کرد و مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیش بزه‌یه‌کی بۆ ده‌کردن و ده‌ستی ده‌کرده‌وه‌ به‌ وتاره‌که‌ی.

له‌ ده‌می ده‌سـپـێـکی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێراندا یه‌کێـک له‌ دوو خۆپـیشـانده‌ری ناڕه‌زایی ده‌ربڕ شـتێـکی گرته‌ سه‌رۆکی ئێران به‌ڵام به‌ری نه‌که‌وت. پاسه‌وانانی ئاسایشی خۆپـیشـانده‌ره‌کانیان کردۆته‌ ده‌رێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG