له‌شـکری سریلانکا ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی ڕاماڵین و له‌ناوبردنی یاخیبووانی تامیل دوای ئه‌وه‌ی دوا مۆڵه‌ته‌که‌ی حکومه‌تی سریلانکایان بۆ خۆبه‌ده‌سـته‌وه‌دان فه‌رامۆش کرد هه‌ر بۆیه له‌شـکری وڵات ئه‌مڕۆش درێژه به کرده له‌شکریـیه‌که‌ی له دژی به‌وره‌کانی تامیل ده‌دات.
له وته‌که‌ی دوێنێـیدا بۆ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا وته‌بێژی کاروباری به‌رگری سریلانکی گوتی ڕابه‌ری تامیل و گرووپه‌که‌ی ده‌بێت تا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه واته ئه‌مڕۆ چه‌که‌کانیان دابنێن و ئه‌گه‌ر ملکه‌چی ئه‌و داوایه‌ی حکومه‌تی سریلانکا نه‌بن ئه‌وا دوایـین هێرش ده‌کرێته سه‌ر بنکه‌کانیان.
له لایه‌کی تره‌وه چه‌کدارانی تامیل حکومه‌تی سریلانکا به کوشـتنی پـتر له هه‌زار هاوڵاتی سڤیل له میانه‌ی شه‌ڕی سه‌ختی دوێنێدا تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. هاوکات له‌شـکری وڵات ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێـگا به ڕۆژنامه‌وانان نادرێت بچنه نێو شـوێنه‌کانی جه‌نگ هه‌ر بۆیه ناتوانرێت ڕاسـت و دروسـتی ژماره‌ی کوژراوان و به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و شـه‌ڕه هه‌نووکه پـشـتڕاست بکرێت.
هاوکات لێـپـرسـراوانی سریلانکی ده‌ڵێن له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکه‌ی 50 هه‌زار هاوڵاتی سـڤیل له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌کدارانی تامیل هه‌ڵـهاتوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه کۆمیته‌ی ڕێـکخراوی خاچی سـووری نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگاهی ده‌دات و ده‌ڵێت دوایـین کرده‌ی له‌شـکری حکومه‌تی سریلانکا بۆ له‌ناوبردنی چه‌کدارانی تامیل ڕه‌نگه به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ژماره‌ی کوژراوانی سڤیل زیادبکات.