دادگایه‌کی تورکیا حوکمی 10 مانگ زیندانی بۆ هه‌ریه‌ک له عوسـمان بایده‌میر سه‌رۆکی شـاره‌وانی دیاربه‌کر و نه‌جده‌ت ئه‌تالای سه‌رۆکی شـاره‌وانی باتمان بڕیوه‌ته‌وه به تاوانی ئه‌وه‌ی پـرۆپاگه‌نده‌یان بۆ پارتی کرێـکارانی کوردســتان کردووه.
دادگاکه ده‌ڵێت بۆیه ئه‌و حوکمه دراون چونکه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له مانگی دووی 2008 دا ڕێزیان بۆ ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردســتان داناوه و به " گه‌ریلا" ناویان بردوون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا زنار کایه له ئه‌نقه‌ره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی کردووه له‌گه‌ڵ موحه‌ڕه‌م ئه‌ره‌به‌یی سه‌رۆکی مافه‌کانی مرۆڤی لقی دیاربه‌کر و هه‌روه‌ها پارێزه‌ری عوسـمان بایده‌میر و نه‌جده‌ت ئه‌تالای.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.