Accessibility links

هاوڵاتیـیانی ئه‌فریقای باشور به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن


هاوڵاتیـیانی ئه‌فریقای باشور به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکی نیشـتیمانیدا که‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت تیایدا باڵاده‌سـتی کۆنگرسی نیشـتیمانی ئه‌فریقی ده‌سه‌ڵاتدار به‌هێزبکات.

دیده‌وانان ده‌ڵێن ژماره‌ی به‌شـداربووان له‌ کاتژمێره‌کانی یه‌که‌می ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له‌ نزیکه‌ی 20 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدان زۆر بووه‌. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 23 ملیۆن که‌س خۆیان ناونووس کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌ گشـتیـیه‌کان پـێشـبینی ده‌کرێت کۆنگرسی نیشـتیمانی ئه‌فریقی به‌ لایه‌نی که‌م 60% ده‌نگه‌کان به‌ده‌سـتبهێنێت. هه‌رچه‌نده‌ کۆمه‌ڵـێـک که‌ له‌ کۆنگرس جیابۆته‌وه‌ و ناوی کۆنگرسی گه‌ل‌یان له‌ خۆیان ناوه‌ شـیانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بتوانێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ده‌نگه‌کان به‌ده‌سـتبهێنێت.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ کۆنگرسی گه‌ل دامه‌زرا پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی کۆنگرسی نیشـتیمانی ئه‌فریقی توڕه‌ بوون له‌وه‌ی ڕێبه‌رانی پارته‌که‌یان له‌ سـاڵی ڕابردوودا سابۆ مبه‌کی سه‌رۆکی ئه‌فریقای باشوریان ناچارکرد ده‌ست له‌کاربکێشـێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ربێت و کۆنگرسی نیشـتیمانی ئه‌فریقی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت ئه‌وا ئه‌گه‌رێـکی زۆر هه‌یه‌ که‌ ڕێبه‌ره‌که‌ی‌ جاکۆب زوما بـبێته‌ سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌فریقای باشور.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG