حکومه‌تی کۆریای باکور به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا سێرگی لاڤرۆڤی میوانی گوتووه چیتر به‌شـداری له وتووێـژه‌کانی چه‌کداماڵینی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یدا ناکات.
دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی کۆریای باکور سـێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و له‌مه‌ڕ به‌ده‌سـتهێنانی پـێشـڕه‌ویـیه‌کی خێرا سه‌باره‌ت به مشـتومڕی هه‌نووکه‌ی پـرۆگرامی ناوه‌کی کۆریای باکور پـێشـبینی ناکات.
ڕاپـۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات لاڤرۆڤ هه‌ڵـوێسـتی ڕووسـیای بۆ سـزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دژ به پـیۆنگیانگی دووپات کردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا بۆ کۆریای باکور یه‌که‌مین سه‌ردانی فه‌رمی ئاسـت به‌رزه بۆ ئه‌و وڵاته له‌و ده‌مه‌وه‌ی کۆریای باکور له ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا ڕایگه‌یاندبوو به‌شـداری له وتووێـژی شه‌ش قۆڵی په‌یوه‌ست به داماڵین چه‌کی ناوه‌کی ناکات و هه‌روه‌ها ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی چه‌کی پلوتۆن‌یۆمی ده‌کاته‌وه.
سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا بۆ کۆریای باکور وه‌ک هه‌وڵێـکه بۆ قایلکردنی کۆریای باکور بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوسـتاندن.