وه‌زیری ته‌ندروسـتی مه‌کسـیـک ده‌ڵێت به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز (swine flu) له‌وانه‌یه تا ئێسـتا 81 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه خوسێ ئه‌نگیل کۆردوڤا ئه‌مه‌ی ئاشـکراکرد هاوکاتی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی مه‌کسیک ڕایگه‌یاند که‌وا به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتن له ته‌شنه‌کردنی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه بڕیار درا هه‌موو خوێـندنگهکانی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری تا 6 ی مانگی پـێـنج دابخرێن.
پارێزگاری مه‌کسـیکۆ سیتی پایته‌ختیش بڕیاری دا هه‌موو کۆبوونه‌وه و ئاهه‌نگه گشتیـیه‌کان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ڕابگیرێت، ده‌سه‌ڵاتیشی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروسـتی دا که که‌سـانی تووشبوو به نه‌خۆشـیـیه‌که له خه‌ڵـکی جیا بکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه گه‌شـتیاران بـبشـکنن.
هه‌ر به مه‌به‌سته ڕێـگه‌گرتن له ته‌شنه‌کردنی نه‌خۆشیـیه‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی نوێژ و نزای به کۆمه‌ڵ له زۆربه‌ی کڵێسـاکانی مهکسـیـکدا سـازنهکران.
کاربه‌ده‌سـتانی مه‌کسیک مه‌زه‌نده ده‌که‌ن زیاتر له 1300 مه‌کسیکی تا ئێسـتا تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که بووبن.
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ژماره‌ی تووشـبووان گه‌یشته 11 که‌س، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سێ که‌سی دیکه نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان گرت، یه‌ک له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا و دوو له ویلایه‌تی که‌نساس.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له ویلایه‌تی ته‌کسـاس ده‌ڵێن ئه‌وانیش خوێـندنگهیهکیان له قه‌راغ شـاری سـان ئه‌نتۆنیۆ داخسـتووه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێـکی نهخۆشـیـیان تیایدا به‌دی کردووه که گومانی لێـده‌کرێت نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بێت.
دکتۆر ئان شوچات له سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵی نه‌خۆشـیـیه‌کان له ئه‌مریکا هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه سه‌نته‌ره‌که‌یان نه‌توانێت ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بگرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ته‌ندروسـتی نیوزیلاندا ڕایگه‌یاند که‌وا 10 خوێندکاریان که به‌م دوایـیانه‌دا سه‌ردانی مهکسـیکیان کردووه پـێـده‌چێت تووشی ئه‌م ئه‌نفلۆزای به‌رازه بووبن.
هێڵی ئاسـمانی به‌ریتانیاش ڕۆژی شه‌ممه گوتی یه‌ک له تاقمی فڕۆکه‌یه‌کی که له مه‌کسـیک گڕاوه‌ته‌وه گومانی ئه‌وه‌ی لێـده‌کرێت تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که بووبێت و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یان کردووه.
پاش زیادبوونی حاڵه‌ته‌کانی تووشـبوون به‌م ئه‌نفلۆنزایه له مه‌کسـیـک و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له شیانی ته‌شه‌نه‌کردنی په‌تاکه ئاگادارکردۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا کێنت کله‌ین له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه و هاوکارانمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و وریا کاڵێ وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:24 خوله‌كه.