ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاسـتی هۆشـداری به‌رزکردۆته‌وه بۆ ڤایرۆسی کوشـنده‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ده‌ڵێت ئه‌و ڤایرۆسه له نێو مرۆڤدا زیادیکردووه. هاوکات ژماره‌ی مردووه‌کان به هۆی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه له مه‌کسیک زیادیکردوهوه که نه‌خۆشـیـيه‌که له‌وێوه سهریههڵـداوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی مه‌کسـیکۆ له دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که بڕوا ده‌کرێت تا ئێسـتا 152 که‌س به هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه گیانیان له دهسـتدابێت له کاتێـکدا 1600 که‌سی تر نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان گرتووه.
زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان به هۆی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌وه چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی بوو که ئاسـتی هۆشـداری به‌رزکرده‌وه.
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش تا ئێسـتا به لایه‌نی که‌م 44 دۆسـێـی پـشـتڕاستکراو هه‌یه، له نێویاندا 11 له کالیفۆرنیا.
فه‌رمانڕه‌وای کالیفۆرنیا ئارنۆڵد شـوارزنیگر ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و که‌سـانه له سـان دیاگۆ و ناوچه‌کانی تری نزیـک سـنووری مهکسـیکۆن.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئیسرائیلیش ده‌ڵێن پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ که تازه له سه‌ردانی مه‌کسیـک گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌که‌ی تیادا بووه و بووه به یه‌که‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشـیـیه‌که له ئیسرائیل‌دا.
ئه‌و وڵاتانه‌ی تریش که ڤارۆسه‌که تیایاندا بڵاوبۆته‌وه بریتین له به‌ریتانیا، که‌نه‌دا، نیوزیلاندا و ئیسـپانیا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ئوسـترالیا و کۆریای باشور و فه‌ره‌نسـاش له چه‌ند حاڵه‌تێـک ده‌کۆڵنه‌وه که گومانیان لێـده‌کرێت تووشی نه‌خۆشـیـيه‌که بووبن.