ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی پهترۆڤکا Petrovka)) له ڕۆژئاوای پیشـکێکی پایته‌ختی قیرغزستان ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی قیرغیزی و ڕووسی په‌لاماری ماڵه کوردکانیان له‌وێ داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه کوڕێـکی کوردی 22 سـاڵ ده‌سـتدرێژی کرۆدته سه‌ر منداڵێـکی 4 سـاڵه‌ی ڕووسی. هێزه‌کانی پـۆلیس نزیکه‌ی 100 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه.
عه‌زیزه ئهبدیرسولۆڤا که بزاڤکارێـکی قیرغیزی مافه‌کانی مرۆڤه په‌لاماره‌کانی سه‌رزه‌نشت کردووه و گوتوویه‌تی نابێت له‌سه‌ر تاوانی تاکه که‌سـێـک کۆمه‌ڵێـک هه‌ر هه‌مووی سـزا بدرێت.
پاشـان مه‌سه‌له‌که بارێـکی سـیاسی وه‌رگرت و وه‌زیری ناوخۆی قیرغزستان وه‌باڵی ئه‌و ڕووداوه‌ی خسـته ئه‌سـتۆی ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه.
بۆ زانینی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌و کوردانه‌ی له قیرغزستانن هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر تۆسنێ ڕه‌شید نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کوردی ئه‌رمه‌نسـتان بنکه له ئوسـترالیا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:33 خوله‌كه.