به‌رپـرسـانی له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تی شه‌ڕ و پـێـکدادان له دژی هێزه‌کانی دوژمن 2 سه‌ربازی مارینز و هه‌روه‌ها کهشـتیوانێـک کوژراون.
به‌یانـنامه له‌شـکریـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندرا ئاماژه به‌وه ده‌دات شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بوو له پارێزگای ئه‌نباری خۆرهه‌ڵاتی عێراق.
له لایه‌کی تره‌وه ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وته‌که‌یدا له واشـنتن وه‌باڵی هه‌ڵـچوونی کاری توندوتیژی ئه‌م دوایـیه‌ی عێراقی خسـته ئه‌سـتۆی چه‌کدارانی تۆڕی قاعیده. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وته‌که‌یدا که دوێنێ ڕایگه‌یاند گوتی هه‌ڵـچوونی ئاسـتی توندوتیژی له عێراق هه‌وڵێـکی به پـلان داڕێژراوی گرووپی قاعیده‌یه و مه‌به‌سـتیان بۆ خۆشـکردنی ئاگری شه‌ڕی ئاینزایییه وه‌ک هاوشـێوه‌ی سـاڵی 2006 ئه‌وه‌ی عێراقی شـێواند.
هه‌ر له عێراق و له ئاکامی کاری توندوتیژی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێـنی بۆمبڕێژکراو له نێو به‌غدای پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری پـتر له 50 که‌س کوژران.
هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردووش له میانه‌ی هێرشـێـکی خۆکوژی دوو ڕۆژیدا پـتر له 150 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.