Accessibility links

فازڵ عومه‌ر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر فه‌له‌سـتینـیه‌کانی ناو عێراق بۆ کوردسـتان بگوێزرێنه‌وه‌ بارێـکی دیکه‌ی گران له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌مان ده‌بێت


پاش سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتنی مه‌حمود عه‌باس بۆ هه‌رێمی کوردسـتان، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ مه‌حمود عه‌باس داوای له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی کردووه‌ ئه‌و فه‌له‌سـتینیـیانه‌ی له‌ به‌شـه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا هه‌ن له‌ هه‌رێمی کوردسـتان جێـگایان بکرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فازڵ عومه‌ر به‌رپـرسی ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پـرسـه‌کانی گه‌نج له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت به‌ هاتنی ئه‌و فه‌له‌سـتینیـیانه‌ فشـارێـکی دیکه‌ی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی کوردسـتان دروسـت ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ ئاینده‌دا کاریگه‌ریـیان له‌سه‌ر پـێـکهاته‌ی خه‌ڵـکی هه‌رێمه‌که‌دا ده‌بێت. پاشـان ده‌پرسێت و ده‌ڵێت چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ن که‌ خۆیان زۆر به‌ دڵـسۆزی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌زانن، ئه‌ی بۆ نایانگرنه‌ خۆیان؟.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG