Accessibility links

هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان له‌ 25 ی مانگی حه‌وتدا ئه‌نجام‌ده‌درێت


حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی 25 ی مانگی حه‌وتی بۆ سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی خۆجێی ده‌سـتنیشـان‌کرد.

ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی ڕابه‌ری کورد ڕاگه‌یه‌ندرا.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ کورده‌کانی باکور عێراق به‌شـداریـیان له‌ هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکانی عێراقدا نه‌کرد ئه‌وه‌ی له‌ 31 ی مانگی یه‌کی ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجام‌دران، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی خۆجێی کوردی ده‌بێت خۆی یاسـاکانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی داڕێژێت.

له‌ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتاندا ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی 25 ی مانگی حه‌وتدا ئه‌نجام بدرێت نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن هاوڵاتی کوردی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنی کوردسـتان ده‌ڵێت پـتر له‌ 40 قه‌واره‌ی سـیاسی خۆیان ناونووس‌کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ بۆ 111 کورسی په‌رله‌مانی بکه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا عومه‌ر فه‌رهادی له‌ شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:06 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG