پارێزگاری پـێشـووی موسڵ دوره‌ید که‌شموله ده‌ڵێت نابێت هیچ لایه‌نێکی سیاسی به ته‌نها حوکمڕانی له عیراقدا بکات.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ل هاوکار ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌رێز که‌شموله باس له گرژی و ئالۆزهیـیهکانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان له پارێزگای موسڵ ده‌کات.
به‌رێز که‌شموله ده‌لێت له عیراقدا ته‌وافوق هه‌ر وه‌ک هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگ و پێویسته و هیچ لایه‌نێک نا‌توانیت به ته‌نها حوکمڕانی موسڵ یان هه‌ولێر یان هه‌ر پارێزگایه‌کی تری عیراقدا بکات.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عیراقدا ئه‌وه‌ی له مانگی یه‌کدا ئه‌نجامدرا لیستی ئه‌لحه‌دبا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی له موسڵ به‌ده‌سـتهێنا و پـۆسته سه‌ره‌کیـیه‌کانی له‌وێ ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خۆیدا دابهشـکرد.
ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی لـێدوانه‌کانی دوره‌ید که‌شـموله ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:31 خوله‌كه.