جه‌یکوب زوما له ئه‌فریکای باشور سـوێندی یاسـایی خواردووه وه‌ک چواره‌م سه‌رۆکی وڵاته‌که له‌وه‌تای سـیسـتمی ئاپارتید (ڕه‌گه‌زپه‌رستی) له‌م وڵاته‌ی ئه‌فریکا کۆتاییپـێـهاتووه.
له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی نوێی ئه‌فریکای باشور په‌یمانی داوه له ڕێـبازی نێڵـسن ماندێـلا، یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌م وڵاته‌ی ئه‌فریکای باشور که به دیموکراتیـیانه هه‌ڵـبژێردرا لانه‌دات.
گوتیشی ئه‌مه سـاتێـکه بۆ خۆ نۆژه‌نکردنه‌وه، به‌ڵام دانیشی به‌وه‌دا نا که‌وا له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و پـۆسته ده‌گرێته ده‌ست باری ئابووری سه‌خته.
نزیکه‌ی 30 سه‌رۆک ده‌وڵه‌ت ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که بوون، هه‌روه‌ها به‌ڕێز مهندێلاش له نێوان ئاماده‌بوواندا بوو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جه‌یکوب زوما ڕۆژی چوارشه‌ممه له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا بۆ ئه‌و پـۆسته هه‌ڵـبژێردرا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پارته‌که‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی ڕابردوودا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.