وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت چه‌ند هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ هێرشـیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت له شـاری خۆست کردووه.
به‌رپـرسێـکی ته‌ندروسـتی ناوخۆ ڕایگه‌یاند به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 مه‌ده‌نی و 3 سه‌رباز له‌و هێرشـانه‌دا کوژراون. هێرشبه‌ره‌کان نووسـینگهکانی فه‌رمانڕه‌وا و شـارهوانیـیان کردبووه ئامانج.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سێ هێرشـبه‌ری خۆکوژ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسـایش له خۆسـتدا به‌شه‌ڕهاتبوون.
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانی به دوای میلیشـیاکانی تردا ده‌گه‌ڕێن که ڕه‌نگه ده‌سـتیان له‌و هێرشـانه‌دا هه‌بووبێت.
تالیبان به‌رپرسـیارێتی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌کان ڕاگه‌یاندووه و ده‌شـڵێن 30 هێرشبه‌ریان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کردووه که بریتیبوون له هێرشـبه‌ری خۆکوژیش بۆ هێرشـکردنه سه‌ر شـاری خۆست که بنکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌شـکری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای لێـیه.
هاوکات له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا تالیبانیان به به‌کارهێنانی بۆمبی فۆسـفۆری سـپی تاوانبارکردووه که ده‌بێته مایه‌ی سـوتاندنی کیمیاوی.