دکتۆرێـک له ناوچه‌ی شه‌ڕی باکوری سـریلانکا ده‌ڵێت له ڕۆژی چوارشه‌ممه به لای که‌م 35 هاوڵاتی سـڤیل مردوون له‌و کاته‌ی تۆپـێـک که‌وتۆته سه‌ر ته‌نها تیمارگایهکی پـزیشـکی که له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
هێرشه‌که پاش هێرشـێـکی له هه‌مان شـێوه هاتووه له ڕۆژی سێشه‌ممه له‌و کاته‌ی ڕاگه‌یاندرابوو 47 که‌س مردوون.
کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سـوور هه‌روه‌ها وتی یه‌کێـک له کرێـکاره‌کانی له‌گه‌ڵ دایکیدا له تۆپـبارانه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا مردوون. ڕێـکخراوه‌که نه‌یوتووه کێ له‌و هێرشه‌دا به‌رپـرسـیاره.
کاربه‌ده‌سـتانی خاچی سـوور وتیان شه‌ڕه‌که ئێسـتا له نێوان له‌شـکر و سهرههڵـداوهکانی پـڵنگی تامیل ئه‌وه‌نده قورسه بۆ ڕۆژی دووه‌م کهشـتـیـیهکهیان له توانایاندا نه‌بووه کهرهسـتهکان بنێرێت و یاخود برینداره‌کان بـگوێزنهوه.