پارێزه‌ری ئون سـانسووکی ڕێبه‌ری لایه‌نگری دیموکراسی له بورما ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران تاوانباریان کردووه به پـێشـێلکردنی ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنه‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکایی به مه‌له به‌ره‌و شـوێنی گلدانه‌وه‌ی له ماڵه‌که‌یدا په‌ڕیبۆوه.
خانمی 63 سـاڵان ته‌مه‌ن هه‌ڵـگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له ماڵه‌که‌وه‌ی به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی Insein له ڕانگۆن گواسـترایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگایی ده‌کرێت و ڕه‌نگه دووچاری تا ماوه‌ی 5 سـاڵ زیندانی بـبێته‌وه ئه‌گه‌ر حوکم بدرێت.
پارێزه‌ره‌که‌ی ئون سـانسـووکی ده‌ڵێت جۆن یه‌تاوی ئه‌مه‌ریکایی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه و به ناژیر له‌قه‌ڵه‌می دا.
کی ونی پارێزه‌ر گوتی ناوبراو هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی چوونه ژوره‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو سـزاده‌درێت.
ڕیچارد می وته‌بێژی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕانگۆن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا یه‌تاو له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له دادگاکه ئاماده بووه، هه‌رچه‌ندێـکه هێشـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه بۆچی یه‌تاو چۆته ماڵه‌که‌ی ئون سـانسـووکی و ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی له‌وێ ماوه‌ته‌وه چی کردووه.