سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕێزدار مه‌سـعود بارزانی گوتی کورده‌کانی عێراق که ئومێدی گه‌وره‌یان هه‌بوو بۆ فراوانکردنی هه‌رێمه‌که‌یان که ئۆتۆنۆمی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له باکوری عێراق له دوای ڕوخانی سه‌رۆکی عێراقی کۆچـکردوو سه‌دام حسێن و پـشـتگیری پـێویسـتیان له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که هاوپه‌یمانێـکی له‌مێژینه‌ن بۆ نه‌کرا.
ئه‌مه به‌شـێـکه له لێـدوانێـکی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز که ڕۆژی چوارشه‌ممه 13 ئایار بڵاوکرایه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بارزانی به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند واشنتن خه‌مسـاردی نیشـاندا له پـێشـکه‌شـکردنی پاڵـپـشــتیـیهکی به‌هێز بۆ پـلانێـک که کورده‌کان پاڵـپـشـتیـیان لێـده‌کرد له ده‌سـتوری عێراق سـاڵی 2005 بۆ چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخی که‌رکوک که ناوچه‌یه‌کی کێشه له‌سه‌ره له باکوری عێراق و سـامانێـکی نه‌وتی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت.
له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌ی مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم گوتی په‌یوه‌ندیـیه‌کی دۆسـتایه‌تی مێژوویی له نێوان کورد و ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه، به‌ڵام به ڕاشـکاوی ئه‌وان - واته کورده‌کان- چاوه‌ڕوانی زیاتربوون، وه ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت ڕۆڵێـکی زۆر گه‌وره‌تر بـبینێت له‌وه‌ی که بینی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشـه‌ی که‌رکوک.
ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌و گلهیییهی بارزانی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا وه‌رچه‌رخانێـکی ڕوونه به نیسـبهت که‌مینه‌یه‌ک خۆی به هاوپه‌یمانێـکی نزیـکی ئه‌مه‌ریکا داده‌نا که ناوچه‌یه‌کی ئارامی له باکوری عێراق بۆ زیاتر له 10 سـاڵ بۆیانی دابین کردبوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی له لێـدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به خێرایـیه‌کی باش و جدی نه‌جوڵانه‌وه ده‌رحه‌ق ئه‌و کۆمپانیا و که‌سـانه‌ی ڕۆڵی هاوکاری ڕژێمی سه‌دام حسێنـیان بینی له دابینکردنی چه‌کی کیمیاوی که به‌کارهێنانیان بووه هۆی خابورکردنی چه‌ندین گوندی کوردنشـین له ههشـتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. هه‌روه‌ها له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی گه‌لی کوردسـتان.