ڕێبه‌ری باڵای ئێران داوا له ده‌نگده‌رانی ئێرانی ده‌کات له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی مانگی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌و کاندیدانه‌ی ده‌شـێت هه‌ڵوێستی ڕۆژئاوایی‌یان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له لێـدوانێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی گوتوویه‌تی ئه‌و کاندیدانه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست دوژمنانی ئێران شه‌رمه‌زاری بۆ وڵاته‌که ده‌هێنن و نابێت ده‌نگیان بدرێتێ.
له لێـدوانه‌که‌یدا له هه‌رێمی کوردسـتانی ئێرانه‌وه ڕێبه‌ری باڵای ئێران گوتوویه‌تی ئه‌وه کاره‌سـات ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێرانیـیه‌کان کاندیدێـک هه‌ڵـبژێرن سـتایشی وڵاتانی ڕۆژئاوا بکات بۆ متمانه وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئاسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی نه‌یگوتووه بۆ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی ڕۆژی 12 ی شه‌ش پـشـتیوانی له کێ ده‌کات.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران خۆی بۆ گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیکردنی ئێران کاندید کردۆته‌وه. له هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردنیدا له گه‌ڕی یه‌که‌میدا سه‌رۆکی ئێران هه‌ڵوێسـتێـکی توندی هه‌بووه به‌رامبه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاته سه‌ره‌کیـیه‌کانی تری ڕۆژئاوا.