هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سـتبه‌کاربوونی سه‌رۆک باراک ئۆباما له مانگی یه‌ک، دیاربوو که‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریکا سـیاسه‌تێـکی نه‌رمتر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئیسرائیل نیگه‌ران بێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئێران ئه‌م هه‌له بۆخۆی بقۆزێته‌وه و چه‌کی ناوه‌کی دروست بکات.
ئێسـتا و له‌گه‌ڵ ده‌سـتبه‌کاربوونی حکومه‌تی نوێ له ئیسرائیل به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین ناتانیاهو کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ردوو حکومه‌ته نوێـیه‌که‌ی ئه‌مریکا و ئیسرائیل تاوتوێی هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حیجاب شـاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.