کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کی گواسـتنه‌وه‌ی له‌شـکری وڵاته‌که‌یان له کاتی هه‌وڵی نیشـتنهوهیدا له نزیـک بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی جاوا به‌سه‌ر ماڵ و کێڵـگهی گوندنشینه‌کاندا که‌وتۆته خوارێ و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 98 که‌س کوژراون و زیاتر له 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ده‌مڕاسـتێـکی هێزی ئاسـمانی ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ڵێت 15 له سه‌رنشینانی فڕۆکه‌که له ڕووداوه‌که‌دا ڕزگاریان بووه. ده‌شڵێت فڕۆکه‌که له جۆری Hercules C-130 بووه و زیاتر له 100 که‌س له ئه‌ندامانی له‌شـکر و خێزانه‌کانیانی هه‌ڵـگرتبوو و به لایه‌نی که‌م 10 یان منداڵ بووبوون.
به لایه‌نی که‌م 2 گوندنشینش که له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌رکه‌وتبوون کاتێـک فڕۆکه‌که به‌سه‌ر مهرهزهکهیاندا خزابوو گیانیان له ده‌سـتداوه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان گویان له ته‌قینه‌وه بووه و بینیویانه چه‌ند پارچه‌یه‌ک له ئاسـمانه‌وه که‌وتۆته خوارێ.
ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌نده‌نوسـیا ئه‌وه‌ی نیشـان دا کاتێـک سه‌ربازانی له‌شـکر له شوێنی ڕووداوه‌که‌دا خه‌ریکی هه‌ڵـگرتنی ته‌رمه‌کان بوون. به‌پـێی وێنه‌کان پـێده‌چێت ته‌نها هه‌ر کلکی فڕۆکه‌که به سـاغی مابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا دانیال شێرف له بانکۆکه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان جانی دیلان به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.