Accessibility links

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌و قسـانه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا مه‌شقی به‌ پـژاک ده‌کات


ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئوسـتانی کوردسـتان گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌ دژی ئێران مه‌شق به‌ هێزه‌کانی پـژاک ده‌کات. ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه‌ نکۆڵی لێـده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و قسه‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی بۆ نیـیه‌.

هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێمی کوردسـتانیش له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی هه‌واڵی نادوروستی له‌و باره‌یه‌وه‌ پـێـگه‌یشـتووه‌. پاشـان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا هیچ بنکه‌یه‌کی مه‌شـقکردنی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا نیـیه‌، نه‌ک هه‌ر بۆ پـژاک به‌ڵکو بۆ هێزه‌کانی هه‌رێمیش.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG