سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و نیازی هه‌یه به‌ندیخانه‌ی له‌شـکری ئه‌مریکا له گوانتانامۆ به‌ی له کوبا دابخات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ڕه‌خنانه‌ی له ناو ئه‌مه‌ریکادا له‌و باره‌یه‌وه لێـیـگیراوه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتن گوتی ئه‌مانج له کردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی به‌هێزکردنی ئاسایشی نیشـتیمانی بوو، به‌ڵام له بری ئه‌وه ئه‌مریکا و به‌ها مرۆیییه‌کانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سووک بوو.
پاشـان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئێمه ده‌زانین قاعیده هێشـتا نه‌خشه ده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی دووبار هێرش بکاته‌وه سه‌رمان و دهشـزانین بۆ ده‌مێـکی درێژ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌بینه‌وه، وه ده‌بێت هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆمان بۆ شـکسـتهێنانی ئه‌و گرووپه به‌کاربهێنین.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی پاش هێرشه تێرۆریستیـیه‌کانی سـاڵی 2001 ی سه‌ر ئه‌مه‌ریکا له ناو بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا له کوبا کرایه‌وه.