له‌م هه‌فته‌یه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ڕایانگه‌یاند شـورای نیگه‌هبانی ئێران په‌سنی چوار پاڵـێوراوی داوه بـبن به پاڵـێـوراوی پـێشـبڕکێی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که له 12 ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌رکۆماری ئێسـتا مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، مه‌هدی که‌ڕوبی سه‌رۆکی پـێشـووی په‌رله‌مان، دوا سه‌رۆک وه‌زیری ئێران میر حوسه‌ین موسه‌ویی و سه‌رۆکی پـێشـووی سـوپای پاسـداران موحسن ڕه‌زائی.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی له سه‌ردانی بۆ ئوسـتانی کوردسـتان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای تاوانبارکرد که کۆمه‌ڵێـکی کوردی پـژاک بنکه له عێراق هان ده‌دات ده‌ست له هێرشـان بدات تا بنکۆڵی ئێران بکرێتن که ئه‌مه له لایه‌ن ئه‌مریکا ده‌موده‌ست ڕهتدرایهوه.
هه‌روه‌ها له‌م هه‌فته‌یه ئێران ڕایگه‌یاند موشه‌کی بالستیکی مه‌ودا ناوه‌نجی تاقیکردۆته‌وه که توانای گه‌یشـتنی به ئیسرائیل هه‌یه.
ئه‌مه سێ بابه‌ته ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن بوون که هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانداری به‌رنامه‌که بوون:
که‌مال که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سـیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتان.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 47:11 خوله‌که.