گه‌وره یاریده‌ده‌رێـکی سه‌رۆکی پـێشـووی کۆریای باشور ده‌ڵێت وا پـێده‌چێت نۆ مۆ هاین خۆی خۆی کوشـتبێت.
مون جه‌ی ئن به په‌یامنێرانی گوت به‌ڕێز نۆ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی به‌سه‌ر چیایه‌کدا له نزیـک ماڵه‌که‌ی خۆی له شـارۆچکه‌ی Gimhae ههڵـگهڕێت و له‌وێووه خۆی ههڵـبداته خوارێ نامه‌یه‌کی جێهێشـتووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان به‌ڕێز نۆ له نامه‌که‌یدا داوای کردووه ته‌رمه‌که‌ی بسـووتێنرێت. گوتوشیه‌تی ئه‌و ژیانی له‌به‌رچاو که‌وتووه، هه‌روه‌ها داوای لێـبوردنی کردووه له‌سه‌ر ئه‌و کێشـانه‌ی بۆ خهڵکانێـکی زۆری دروستکردووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت به‌ڕێز نۆ زیانی زۆر به سه‌ری گه‌یشـتووه و له ده‌می گواسـتنه‌وه‌ی له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی بچوکه‌وه بۆ نه‌خۆشـخانه‌ی گه‌وره‌ی زانکۆی نیشـتیمانی بوسـان گیانی له‌ده‌سـتداوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌وان لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌که‌ن.
شـایانی باسه به‌ڕێز نۆ مۆ هاین ته‌مه‌نی 63 سـاڵ بوو و له سـاڵی 2003 تا 2008 سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی بووه و له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ی بۆ دژایه‌تی گه‌ندڵی ههڵـبژێردرابوو. به‌ڵام سه‌ره‌تای مانگی پـێـنج لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا کرا له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی که له‌سه‌ری درابوون و ده‌ڵێن گوایه 6 ملیۆن دۆلاری وه‌ک به‌رتیل له کاردارێـک وه‌رگرتووه له‌و ده‌مه‌ی له پـۆسـتی سـهرۆکایهتیدا بووه. به‌ڕێز نۆ دانی به‌وه‌دا نابوو هاوسه‌ره‌که‌ی بڕێـک پاره‌ی وه‌رگرتووه، وه‌لێ نکۆڵی کردووه له‌وه‌ی ئه‌و پـێشـتر ئاگای له‌وه بووبێت.
به‌ڕێز نۆ مۆ هاین به پارێزه‌رێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ناوی ده‌رکردبوو و به‌رگری له‌و خوێندکارانه کرد که له سه‌رده‌می حوکمی عهسـکهرتاری کۆریای باشور له هه‌شتاکاندا به خیانه‌ت تاوانبارکرابوون.